فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری توركیا له‌ ئاسمانی ئێران تێكشكا

11 سەرنشینی تێدا بووه‌

ئاژانسى رویته‌رز بلاوى كرده‌وه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممه‌ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری توركیا له‌ ئاسمانی ئێراندا تێكشكا ، كه‌ 11 سەرنشینی تێدا بووه‌، به‌لام ئاشكرا نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌ایا سه‌رنشینه‌كانسه‌لامه‌تن یاخۆد نا.

ئەو فڕۆكەیه‌ لە گەشتێكدا بووە لە ئەمارەتی شاریقەی ئیماراتی بەرەو شاری ئیستەنبووڵ لە توركیا ، به‌لام لە باشووری رۆژئاوای ئێران لە ناوچەی (شەهر كرد) لە ناوچەیەكی چیایی تێكشكاوەو ئاگری گرتووە.

هاوكات سەرچاوەیەكی تر لە رێكخراوی فڕۆكەوانیی ئێران رایگەیاند، كە فڕۆكەكە تایبەت بووە لە جۆری سی-60 كە شوێنی 20 كەسی تیادا دەبێتەوە، بەپێی زانیارییەكانی سەرەتاییش فڕۆكەكە لە ناوچەی ئاردا ناقان لە شاری شەهر كرد لە باشووری رۆژئاوای ئێران تێكشكاوە و سووتاوە. لەو كاتەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند كە شەش تیمی فریاگوزاریان رەوانەی شوێنی رووداوەكە كردووە.