كوڕی پارێزگاری نه‌جه‌ف به‌ به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی سزادرا

بریاره‌كه‌ پێبژاردنیش له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 30 ملیۆن دینار

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ سۆمه‌رییه‌ نیوز ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ بڕیاریدا به‌سزای به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی بۆ كوڕی لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: بریاره‌كه‌ پێبژاردنیش له‌خۆده‌گرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 30 ملیۆن دیناری عێراقی.

له‌ماوه‌كانی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه‌ باندێكی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌نێویاندا كوڕی پارێزگاری نه‌جه‌فی له‌گه‌ڵدا بوو ، به‌ بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

ئاماده‌كردنی: رزگار