عێراق ترسی ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ داعش شاری سامه‌ڕا داگیر بكات

حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دا

حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دا لەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرش ئهنجام بدات و دەست بەسەر شاری سامەرادا بگرێت. زاملی گوتیشی ئێستا چهكدارانی داعش ناوچهی فهتحهی باشووری شاری سامهڕایان كردۆته مۆڵگه و حهشارگهی خۆیان و بهنیازه بگاته ناو شارهكه بۆ ئهوهی دهست بۆ مهزار و شوێنه پیرۆز و تائیفییهكانی شیعه له سامهڕا ببات و هاوشێوهی شاری موسڵ وێرانیان كات.

ئهم لێدوانهی سهرۆكی لێژنهی ئاسایش و بهرگری له پهرلهمانی عێراق دوای ڕۆژێك هات لە بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی بەرفراوانی داعش بۆ سەر شاری سامەڕا و ڕوودانی شەڕ و پێكدادانێكی بەهێز لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شیعی كە تیایدا نۆ چەكداری داعش و سێ چەكداری حەشدی شهعبی كوژران، زاملی هێرشەكەی دوێنێی داعشی بە گەورەترین هێرشی ڕێكخراوە تیرۆیستیەكە لە باشووری سامەڕا وەسف كرد