وه‌لید عاره‌ب : هه‌ولێر نزیكه‌ له‌سه‌ركه‌وتنى بۆ چوار گۆشه‌ى زێڕینى خولى تۆپى باله‌ى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراق

هیوایه‌كمان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنمان بۆ یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێڕین

له‌میانى یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى تۆپى باله‌ى یانه‌ بژارده‌كانى عێراق به‌به‌شدارى هه‌شت یانه‌ یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
 یانه‌ى هه‌ولێر  به‌شداربووى خوله‌كه‌ دووه‌م بردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر یه‌كى به‌ده‌ست هێنا ، پاش ئه‌وه‌ى له‌یارى پێشووى له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو براوه‌بوو به‌سه‌ر یانه‌ى كوفا به‌ئه‌نجامى سێ گێم له‌به‌رامبه‌ر گێمێك ، 
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ هه‌ولێر له‌ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى نه‌فتى میسان براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو به‌ئه‌نجامى سێ گێمى بێ به‌رامبه‌ر 

له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى وه‌لید عاره‌ب كاپتنى یانه‌ى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند : به‌براوه‌ بوونمان له‌یارى ئه‌مرۆ  هیوایه‌كمان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنمان بۆ یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێڕین ، له‌و قۆناغه‌ى ئێستا هه‌ولێر یه‌ك یاری مایه‌ ئه‌ركمان ئاسانه‌ به‌سه‌ركه‌وتنمان و گه‌یشتن به‌قۆناغى داهاتوو له‌چوار گۆشه‌ى زێڕین 

هه‌ولێر له‌كۆى ئه‌نجامدانى شه‌ش یارى له‌م قۆناغه‌ ، له‌چوار یارى دۆڕاوه‌ و له‌دوو یاریش براوه‌ بووه‌  .
وه‌لید عاره‌ب ڕاشیگه‌یاند یارییه‌كانى قۆناغى داهاتوومان سه‌رجه‌میان له‌هۆلى فره‌نسۆ هه‌ریرى به‌ڕێوه‌ده‌چێت ته‌نیا یارییه‌كه‌ى شورته‌ى به‌غدا نه‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگامان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین .
 كاپتنه‌كه‌ى هه‌ولێریش ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت هه‌ولێر پێویستى به‌پاڵپشتى زیاترى هه‌وادارانى هه‌یه‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامى باش له‌یارییه‌كانمان .
 له‌یارییه‌كى دیكه‌ى هه‌مان خول پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى توانى درێژه‌ به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى بدات له‌خوله‌كه‌ له‌یارى ئه‌مڕۆى به‌ئه‌نجامى سێ گێمى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ بوو به‌سه‌ر یانه‌ى كوفه‌ ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌شه‌ش یارى كۆی خاڵه‌كانى گه‌یاند به‌شازده‌ خاڵ

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز