ئۆزێل ڕیكۆردى ئه‌ستێره‌یه‌كى پێشووى مانچسته‌ر یونایتد ده‌شكێنێ

مه‌سعود ئۆزێل توانى ریكۆردێكى نوێ تۆمار بكات  له‌دروست كردنى گۆل

له‌میانى یارییه‌كانى  هه‌فته‌ى 30 خولى نایابى ئینگلیزى ،  ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ئارسیناڵ مه‌سعود ئۆزێل توانى ریكۆردێكى نوێ تۆمار بكات  له‌دروست كردنى گۆل ،  ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌یارى یانه‌كه‌ى توانى دروست كه‌رى گۆلێك بێت كه‌یاریزان شكۆدران موستافى تۆمارى كرد له‌به‌رامبه‌ر واتفۆرد 
پێگه‌ى ئۆپتا له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ئامارێك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئۆزێل خێراترین یاریزانه‌ له‌مێژووى پریمه‌رلیگ ، كه‌توانیویه‌تى 50 پاسى دروست بدات كۆی ئه‌و پاسانه‌ دروست كه‌رى گۆل بوون له‌كۆى 141 یاری پریمه‌رلیگ 

یاریزانه‌ پێشووه‌كه‌ى ریال مه‌درید توانى ئه‌و ڕیكۆرده‌ بشكێنێ له‌پێشووتر یاریزانى مانچسته‌ر یونایتد ئیریك كانتۆنا له‌ 50 پاسى دروستى گۆل تۆماركردی كردبوو  له‌ 143 یاری له‌خولى نایابى ئینگلیزى
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز