ترەمپ : رێككەوتن لەگەڵ كۆریای باكور زۆر باش دەبێت بۆ جیهان

لە داهاتوودا كات و شوێنی ئەو كۆبوونەوەیە دیاریی دەكرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند كە  رێككەوتنی ئەمەریكا لەگەڵ كۆریای باكور كاریگەرییەكی زۆر ئەرێنی دەبێت بۆ جیهان.

ترەمپ لە تویتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە گەر رێككەوتن لەگەڵ كۆریای باكوردا تەواو ببێت ، ئەوا سودی بۆ هەموو جیهان دەبێت.
لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكور، ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لە داهاتوودا كات و شوێنی ئەو كۆبوونەوەیە دیاریی دەكرێت.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی