به‌هۆی بارمه‌ته‌گیریی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی چوار كه‌س كوژران

به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ئاڵۆزییه‌ ده‌روونییه‌كانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ جه‌نگ

سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌ باكووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیای وڵاته‌كه‌ی 4 كه‌سی به‌ بارمته‌ گرت و له‌ ئه‌نجامدا به‌ كوژرانی 4 كه‌س ئه‌م رووداوه‌ كۆتایی پێهات.

سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كه‌ به‌هۆی شێوانی باری ده‌روونیی دوای جه‌نگ له‌ سه‌نته‌رێكی ریكۆڤه‌ری سایكۆلۆژیی چاره‌سه‌ری بۆده‌كرا، چه‌ند كه‌سێكی له‌ هه‌مان سه‌نته‌ر به‌ بارمته‌ گرت و دوای چه‌ندین كاتژمێر دانووستانی پۆلیس له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ربازه‌، له‌ كۆتاییدا سێ ئافره‌تی كوشت و به‌ لێدانی فیشه‌ك له‌خۆی، بوو به‌ قوربانیی چواره‌می ئه‌م رووداوه‌.

بارمته‌گره‌كه‌ سه‌ربازێكی ئه‌مریكیی ته‌مه‌ن 36 ساڵان بوو كه‌ به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ئاڵۆزییه‌ ده‌روونییه‌كانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ جه‌نگ له‌ژێر چاره‌سه‌ر بوو.

ئه‌م رووداوه‌ له‌ سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری سایكۆلۆژیی ناپا له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا روویداوه‌ كه‌ سه‌نته‌رێكه‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و تووشی ئاڵۆزیی ده‌روونیی و دڵه‌ڕاوكێ بوونه‌.

دوو له‌ بارمته‌ كوژراوه‌كانیش كارمه‌ندانی سه‌نته‌ره‌كه‌ بوون و بریتین له‌ پزیشكێكی ده‌روونیی و یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی شوێنه‌كه‌ و بارمته‌كه‌ی دیكه‌ش یه‌كێك له‌ سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی