گوڵی عه‌شقی بورهان محه‌مه‌د كۆتایی پێهات

به‌م نزیكانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌


هونه‌رمه‌ندی ناسراو و به‌ ئه‌زموونی كورد " بورهان محه‌مه‌د " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كۆتایی پێهێناو به‌م نزیكانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاشكرایكردووه‌ وێنه‌گرتنی كاره‌ هونه‌رییه‌ تازه‌كه‌ی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك له‌ ژێر ناوی " گوڵی عه‌شق " كۆتایی پێهاتووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌ دوای مۆنتاژ له‌ تیڤییه‌كاندا په‌خش ده‌كرێت .

گۆرانی گۆلی عه‌شق تێكسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن شاعیری كۆچكردوو " حه‌سیب قه‌ره‌داغی " نووسراوه‌ و ئاوازه‌كه‌شی هی  " بورهان محه‌مه‌د " خۆیه‌تی ، له‌ ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی میوزیكژه‌نی به‌ توانا مامۆستا " نزار زێوه‌یی " ه‌ به‌ هاوكاری گروپی میوزیكی لور و ده‌رهێنانی " شادومان " ه‌ .