چاپكردنی ئینسكلۆپیدیای دهۆك كۆتایی پێهات

نزیكه‌ی 120 لێكۆله‌ر و وه‌رگێر به‌شداریان له‌ دروستكردنی كردووه‌


 چاپكردنی ئینسكلۆپیدیای دهۆك له‌ شاری ئیسته‌نبۆل له‌ وڵاتی توركیا به‌ كۆتا هات و له‌ ماوه‌ی ته‌نیا دوو رۆژی دیكه‌ ده‌گاته‌وه‌ شاری دهۆك .

موسه‌ده‌ق تۆڤی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م ئینسكلۆپیدیایه‌ ئاشكرایده‌كات ، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 10/3/2018   ئینسكلۆپیدیای مێژووی شاری دهۆك له‌ شاری ئیسته‌نبۆل كاری چاپكردنی كۆتایی پێهات و له‌ ئێستادا به‌رێوه‌یه‌ به‌ره‌و خاكی كوردستان و بریاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 12/3/2018 بگاته‌وه‌ شاری دهۆك . 

نزیكه‌ی 5 ساڵه‌ نووسه‌رانی شاری دهۆك به‌ هاوكاری پارێزگای دهۆك و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری شاری دهۆك سه‌رقاڵی دروستكردنی گه‌وره‌ترین ئینسكلۆپیدیای مێژووی شاری دهۆكن ، ئه‌م ئینسكلۆپیدیایه‌ 9 به‌رگ له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ له‌ 5 هه‌زار  به‌رپه‌ره‌ پێكهاتووه‌ و نزیكه‌ی 120 لێكۆله‌ر و وه‌رگێر به‌شداریان له‌ دروستكردنی ئه‌م ئینسكلۆپیدیایه‌ كردووه‌ .

جێی باسه‌ ئینسكلۆپیدیای دهۆك ژماره‌یه‌كی زۆر بابه‌تی جۆراوجۆر له‌ خۆ ده‌گرێت ، وه‌كو ( جیۆلۆجی ، شوێنه‌وار و شوێنی شوێنه‌واری ، په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ هه‌موو قۆناغه‌كان ، میژووی شارو گونه‌ده‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ، مێژووی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی )  و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ .