سەرۆک بارزانی: بە عەقڵییەتی ئینكارو پەراوێزخستن مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان دەكرێت

سەرۆک بارزانی لەساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئادار پەیامێكى بلاوكردوه‌

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی رێککەوتننامەی ١١ ی ئادار رایگەیاند، دوای ٤٨ ساڵ و پاش جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان و تێپەڕاندنی قۆناغی جۆراوجۆر، ئەو ڕێككەوتنە و سەرجەم ڕێككەوتنەكانی تر بە دەستووری ٢٠٠٥ـیشەوە لە لایەن بەغدا پێشێل كراوە و پاش مێژوویەكی پڕ لە كارەسات، هێشتا شكاندنی شەراكەت بەردەوامە و هێشتا هەر بە عەقڵییەتی ئینكار و پەراوێزكردن مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان دەكرێت.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی لەساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ ی ئادار:-

ئەمڕۆ ٤٨ ساڵ بەسەر یەكەم ڕێككەوتنی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتی عێراقیدا تێدەپەڕێ كە تێیدا دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلی كوردستاندا نرا. دوای ٤٨ ساڵ و پاش جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان و تێپەڕاندنی قۆناغی جۆراوجۆر، ئەو ڕێككەوتنە و سەرجەم ڕێككەوتنەكانی تر بە دەستووری ٢٠٠٥ـیشەوە لە لایەن بەغدا پێشێل كراوە و پاش مێژوویەكی پڕ لە كارەسات، هێشتا شكاندنی شەراكەت بەردەوامە و هێشتا هەر بە عەقڵییەتی ئینكار و پەراوێزخستن مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان دەكرێت.