به‌ڤیدیۆ.. باڵێوزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌مریكا سوكایه‌تی به‌ گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌ن

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی نازانێت

له‌ كاتی سه‌ردانی گه‌نجێكی كورد بۆ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌مریكا ، له‌لایه‌ن ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه‌وه‌ سوكایه‌تی به‌و گه‌نجه‌ ده‌كرێت كه‌ زمانی عه‌ربی نازانێت.

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك گه‌نجێكی كورد له‌ كاتی سه‌ردانیدا بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵی: له‌كاتی سه‌ردانم بۆ ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه‌ زانیم كه‌ ته‌نها یه‌كێكیان ئینگلیزی ده‌زانێ ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش زانیان من كوردم، پێیان ووتم: تۆ عێراقێت ، منیش پێم ووتن به‌ڵێ عێراقیم، له‌ وه‌ڵامدا پێیان ووتوم باشه‌ تۆ عێراقییت، چۆن عه‌ره‌بی نازانیت و به‌عه‌ره‌بی قسه‌ ناكه‌یت.؟ لێره‌دا وه‌ك ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌شێك له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌.