توركیا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌

توركیا داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ عێراق ده‌كات

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایده‌گه‌ێنێ، له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ژێر ده‌ستی داعش و هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌، له‌ په‌یوه‌ندی داین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و كه‌ی پێویست بێت ئه‌و كاته‌ ئۆپه‌راسیۆن له‌ باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه‌ .

بینالی یڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، رایگه‌یاند: به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌ی پێویست بێت ئه‌و كاته‌ ئۆپه‌راسیۆن له‌ باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه‌ .

هه‌روه‌ها گوتی: له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان به‌ ته‌واوی له‌ ژێر ده‌ستی داعش و هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌، له‌ په‌یوه‌ندی داین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق. هیوادارم له‌ داهاتووێكی نزیكدا، هه‌ماهه‌نگیمان به‌هێزتر بێت له‌مباره‌یه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار