نه‌یمار بۆ هاوڕێیانى : ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لالیگا

نیگه‌رانه‌ له‌په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ پاریسیه‌كه‌ و لێى په‌شیمانه‌

ئه‌ستێره‌ى به‌ڕازیلى نه‌یمار یاریزانى ئێستاى یانه‌ی پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى و پێشووى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ، نیگه‌رانه‌ له‌په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ پاریسیه‌كه‌ و لێى په‌شیمانه‌.

نه‌یمار به‌هاوڕێیانى ووتووه‌  له‌هاوینه‌ بڕیارم ده‌بێت له‌جێهێشتنى یانه‌كه‌م ، ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ خولى پله‌یه‌كى ئیسپانى . 
ڕۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن نه‌یمار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئیسپانیا به‌ڵكو ڕوو له‌به‌رشه‌ ناكات ئه‌و یانه‌یه‌ش نه‌یمارى ناوێت جارێكى دیكه‌ ، به‌ڵكو نه‌یمار به‌گرێبه‌ستێكى باش په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌ڕیال مه‌درید.

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن نه‌یمار له‌پێناو باشتر به‌دیار كه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانى نازناو و زیاتر چوونه‌ پێشى بۆ باشترینى جیهان بڕیار ده‌دات بچێته‌وه‌ لالیگا و په‌یوه‌ندى بكات به‌ریال مه‌دریدى ئیسپانى.

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز