كارگێرى یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ : عوسمان دیمبلى شه‌وانه‌ له‌یانه‌كان ڕۆژ ده‌كاته‌وه‌ به‌رشه‌ به‌لاى ئه‌و گرنگ نیه‌

یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى دیممبلى ده‌كه‌ن

عوسمان دیمبلى به‌هۆى پێكانه‌ به‌رده‌وامه‌كانى له‌و كاته‌ى په‌یوه‌ندى كردووه‌ به‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى باش دابڕاوه‌ له‌یارى كردن ، ناوبراو له‌پاڵ ئه‌و ناوه‌ى خۆی نه‌بوو له‌پێشووتر باس ل ه‌كرداره‌كانى ده‌كرا له‌ هاتنى بۆ ڕیزه‌كانى یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ناوێكى دیار و كاریگه‌ر بێ له‌ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى باش بۆ یانه‌كه‌ى.

له‌ ئێستادا كارگێرى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى دیممبلى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى گرنگى به‌خۆى نادات ، كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌مه‌شقه‌كانى تا بگه‌ڕێته‌وه‌ ڕیزه‌كانى یانه‌ و سودێكى هه‌بێت ، به‌ڵكو له‌بڕى ئه‌مانه‌ ئه‌م یاریزانه‌ شه‌وانه‌ له‌یانه‌ ڕۆژ ده‌كاته‌وه‌ ، گوێ به‌یانه‌كه‌ى نادات ته‌نها بۆ پاره‌ و ناوى به‌رشه‌ هاتووه‌ ، كرداره‌كانى ئه‌م یاریزانه‌ نیگه‌رانى كردووین هه‌وڵى باش بوونى نادات له‌پێناو یارى كردن بۆ بلوگرانا 


شوان عه‌زیز