بڕیاری له‌ سێداره‌دان بۆ خوشكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌رچوو

هاوكاری لۆجیستی چه‌كدارانی داعشی كردووه‌

بریاری له‌ سێداره‌دانی خوشكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌لایه‌ن دادگایه‌كی عێراقه‌وه‌ په‌سندكرا.

عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵای عێراق رایگه‌یاند:دادگا چاوی به‌ دۆسییه‌ی خوشكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش خشاندۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ رێكخستنه‌كانی داعش.

هه‌روه‌ها وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵای عێراق گوتی: تۆمه‌تبار دانی ناوه‌ كه‌ سه‌ربه‌ رێكخستنه‌كانی داعشه‌و و هاوكاری لۆجیستی چه‌كدارانی داعشی كردووه‌ ،له‌ هه‌مانكاتیشدا هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كێك بووه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی داعش و بریاری له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

به‌یره‌قدار روونیشیكرده‌وه‌، كه‌ بریاری له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی خوشكی به‌غدادی به‌ پێی مادده‌ی چوار له‌ یاسای دژه‌ تیرۆر بووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌رییه‌