پاریس سانجێرمان : شوێن گره‌وه‌ى ئۆنای ئیمرى ده‌ست نیشانكرد

سه‌رچاوه‌كان راده‌گه‌ێنن یانه‌ پاریسیه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ راهێنه‌ره‌ ئیتالیه‌كه‌وه‌ كردووه‌


به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى ڕۆژنامه‌وانى یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى ، دوای كرانه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌قۆناغى شازده‌ى خوله‌كه‌ ، كاتێك له‌یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌یان توانى ئه‌نجامێك تۆمار بكه‌ن كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ قۆناغى داهاتووى خوله‌كه‌ ،  له‌ هه‌ردوو یاری شكستى هێنا له‌به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید ماڵئاوای كرد له‌بڕى چوونیان بۆ قۆناغى هه‌شت.
 
كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاریس له‌ خوله‌كه‌ ڕه‌خنه‌ى زۆرى به‌دوا داهات به‌ جۆرێك قه‌بوڵ كراو نه‌بوو له‌لایه‌ن هه‌وادارانی یانه‌ و به‌شێك له‌ یاریزانان ڕه‌خنه‌یان هه‌یه‌ به‌رهه‌مى ئه‌و پاره‌ زۆره‌ چى بوو سه‌رف كرا له‌یانه‌  ئه‌نجام چى بوو. 

 سه‌رچاوه‌كانى  ڕۆژنامه‌وانى ڕاشیده‌گه‌یه‌نن سه‌رۆكى یانه‌ى  پاریس سانجێرمان ناسر خلێفى له‌ئێستادا به‌دوای شوێن گره‌وه‌ى ئۆنای ئیمرى ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت له‌كۆتا وه‌رز ده‌ست به‌ردارى ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ بێت ، 
 سه‌رۆكى یانه‌ پاریسیه‌كه‌ له‌ئێستادا ئه‌نتۆنیۆ كۆنتى به‌شوێن گره‌وه‌یه‌كى باشى ئۆنای ئیمری داده‌نێت وه‌ك راهێنه‌رى یانه‌ له‌وه‌رزى داهاتوو ده‌ست به‌كار بێت.

 سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ڕاشیده‌گه‌یه‌نن له‌ئێستادا یانه‌ پاریسیه‌كه‌ په‌یوه‌ندى كردووه‌ به‌براكه‌ى كۆنتى له‌پێناو گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنى كۆتای به‌و مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندى كراوه‌ پێى 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز