له‌ مه‌راسیمێكدا ماڵئاوایی له‌ته‌رمی داڤید ئاستۆرى كرا

پزیشكه‌كان هۆكاری مردی ئه‌و یاریزانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن


دوای كۆچى دوای كاپتنه‌كه‌ى یانه‌ى فیۆرنتیناى ئیتاڵى له‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ دایڤید ئاستۆرى له‌ به‌یانیه‌كى زوو مردنى ڕاگه‌یاندرا ، دواتر به‌هۆى كۆچى دوای یاریزانى ناوبراو به‌بریارێكى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا ته‌واوى یارییه‌كانى هه‌فته‌ دواخرا بۆ كاتێكى دیكه‌ وه‌ك ڕێزو وه‌فایه‌ك بۆ ئاستۆرى.

 كۆچى دوای ئاستۆرى نیگه‌رانى و په‌رۆشى له‌سه‌ر ئاستى جیهان دروست كرد تایبه‌ت یاریزانان و یانه‌كان له‌ ئه‌وروپا له‌ یاریه‌كانیان له‌ خوله‌كان بۆچه‌ند ساتێك بێده‌نگى و هاوخه‌میان ده‌رده‌بڕى بۆ ماڵئاوای ئاستۆرى.  

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌مه‌راسیمێكدا له‌شارى فلۆرێنسا له‌گۆڕه‌پانى سانتا كروچ ، ماڵئاوای له‌ئاستۆرى كرا  به‌ئاماده‌بوونى یاریزانانى یانه‌كه‌ى و دۆست و هاوڕێ و یاریزانانى دیكه‌ له‌یانه‌كانى خولى ئیتاڵیا و كه‌سایه‌تیه‌ وه‌رزشیه‌كان و هه‌وادارانى وه‌رزشى ماڵئاوای یه‌كجارى له‌ته‌رمى داڤید ئاستۆرى كرا.

هۆكارى مردنى ئاستۆرى به‌پێى سه‌رچاوه‌ راگه‌یاندنه‌كان به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه‌ كۆچى دوای كردووه‌ 
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز.


 

11832018_3.jpg
davide_astori.jpg
fiorentina_2.jpg
fiorentina.jpg
florence_santa_croce.jpg
francesko_toti_.jpg
gianluigi_buffon.jpg
javier_zanetti.jpg
luciano_spalletti.jpg