مووچه‌ی سێ مانگی چه‌ند به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سه‌ر به‌به‌غدا دابه‌ش ده‌كرێ

هه‌فته‌ی داهاتوو

به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ،هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كه‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری به‌غداد ئه‌لیۆم عه‌مید سالارعه‌بدوڵڵا، به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌: شاندێكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی شه‌ممه‌  به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسه‌پۆرت و ره‌گه‌زنامه‌و نشینگه‌و كارتی زانیاری سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كه‌ن.

به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی مانگه‌كانی 10،11،12، ساڵی 2017 ی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ سه‌رف ده‌كات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ به‌غداد ئه‌لیۆم