به‌وێنه‌وه‌ .. توركمان و عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد

چه‌ند داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی به‌رپرسانی شاره‌كه‌ كردووه‌

 له‌ به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست و رووخاندنی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك ، دانیشتووانی گه‌ره‌كه‌ توركمان نیشنه‌كان و عه‌ره‌ب نشینه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نێو شاری كه‌ركوك به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 7-3-2018 دانیشتووانی گه‌ره‌كه‌ توركمان نیشنه‌كان و عه‌ره‌ب نشینه‌كانی شاری كه‌ركوك، له‌ به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست و رووخاندنی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد و شه‌قامه‌كانی گه‌ره‌كی خه‌زراو گۆره‌پانی ئاهه‌نگه‌كانیان داخست و چه‌ند داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی به‌رپرسانی شاره‌كه‌ كردووه‌ و خۆپیشاندانه‌كه‌ش تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌رده‌وامی هه‌بووه‌.

 

ktvktvktv

ئاماده‌كردنی: رزگار