دژه‌ تیرۆری عێراق: داعش به‌ شێوازێكی نوێ هێرش ده‌كات

هه‌ره‌شه‌كانی چه‌كدارانی داعش هێشتا هه‌رماوه‌

وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق رایده‌گه‌ێنێ، له‌ ئێستادا چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریسیتی داعش ئۆتۆمبێڵی مینرێژكراو بۆ هێرشه‌كانیان به‌كار ناهێنن ، به‌ڵكو رێگایه‌كی تازه‌یان گرتۆته‌به‌ر ئه‌ویش له‌ رێگای هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌.

سه‌باح نه‌عمان، وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق به‌ پێگه‌ی ئیرفه‌ع سه‌وته‌ك-ی راگه‌یاندووه‌: هه‌ره‌شه‌كانی چه‌كدارانی داعش هێشتا هه‌رماوه‌و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق خۆیان بۆ قۆناغه‌كانی داهاتو و هێرشه‌ پێشبینییه‌كراوه‌كانی چه‌كدارانی داعش ئاماده‌كردووه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق گوتیشی: له‌ ئێستادا چه‌كدارانی داعش ئۆتۆمبێڵی مینرێژكراو بۆ هێرشه‌كانیان به‌كار ناهێنن ، به‌ڵكو رێگایه‌كی تازه‌یان گرتۆته‌به‌ر ئه‌ویش له‌ رێگای هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار