جێگری سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە بەغداو له‌گه‌ل عه‌بادى كۆبووه‌وه‌

سەردانەکەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران سێ رۆژ بەردەوام دەبێت

ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێکراو دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێكران.

بڕیاریشە، ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانە سێ رۆژییەکەیدا ، سەردانی شوێنە ئاینییەکانی شیعەکان بکات لە نەجەف و کەربەلا و سامەرا.

سەردانەکەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.