كامیۆنێكی پڕ له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ موسڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

چه‌ند بازرگانیكی عه‌ره‌بن

بارهه‌ڵَگرێك كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قورس و سووكی تێدابوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا كه‌ به‌ نیازبون له‌ شاری موسڵ ببردرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له‌ گه‌ڕه‌كی قودسی شاری موسڵ له‌ لایه‌ن پۆلیسی موسڵ بارهه‌ڵگرێك كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قورس و سووكی تێدابوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا ،كه‌ به‌ نیازبوون له‌ شاری موسڵ ببردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ .

 سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌یان  پێداگیراوه‌ چه‌ند بازرگانیكی عه‌ره‌بن له‌ شاری موسڵ مامه‌ڵه‌ به‌ چه‌ك و پێداویستییه‌كانی سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌كه‌ن .

ئاماده‌كردنی: رزگار