كۆتینهۆ هه‌واڵى خۆشى پێیه‌ بۆ هه‌وادارانى ریال مه‌درید

قسه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتى ده‌كات له‌به‌رژه‌وه‌ندى و دڵخۆشى هه‌وادارانى ریال مه‌دریده‌

كۆتینهۆى به‌رازیلى یاریزانى پێشووى یانه‌ى لێڤه‌رپول ، ئێستاى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ،  قسه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتى ده‌كات له‌به‌رژه‌وه‌ندى و دڵخۆشى هه‌وادارانى ریال مه‌دریده‌ ، ئه‌و ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌ رایگه‌یاند ، محه‌مه‌د سه‌لاح هاوڕێیه‌كى نزیكى خۆمه‌ سه‌باره‌ت به‌داهاتوو قسه‌ى  له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ كردووه‌ له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى له‌ لێڤه‌رپول ، وه‌ یاخوود وه‌ك من ڕوو له‌یانه‌یه‌كى دیكه‌ ده‌كات ، محه‌مه‌د سه‌لاح پێى ڕاگه‌یاندووه‌ له‌هاوینه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كه‌م به‌ریال مه‌درید له‌گه‌ل سه‌رۆك پێرێز قسه‌م كردووه‌ ڕێكه‌وتنى سه‌ره‌تایی كراوه‌ له‌نێوان من و ریال مه‌درید كراوه‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ په‌یوه‌ندى بكه‌م به‌یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ .


ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا به‌هۆى ئاست پێویست نه‌بوونى هێرشبه‌رانى  و كێشه‌ى له‌گۆل تۆماركردن بووه‌ هۆكارێك دوور كه‌وێته‌وه‌ له‌لالیگا و كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌جامى شاى ئیسپانیا . 
بۆیه‌ به‌هێنانى هێرشبه‌رێكى به‌تواناو كاریگه‌ر ئه‌وا پێشبینى ده‌كرێت ریال مه‌درید قۆناغێكى باش ببڕێت ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بێت كه‌هێرشبه‌رانى له‌ئێستادا وه‌ك پێویست نین .


 له‌م وه‌رزه‌ و وه‌رزه‌كانى دیكه‌ رۆنالدۆى باشترینى جیهان له‌یاری و خول  و پاڵه‌وانێتیه‌كان سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى كردووه‌ و ڕزگار كه‌ربووه‌ له‌غیابى هێرشبه‌رانى دیكه‌ كه‌ له‌یاری كردن بۆ یانه‌كه‌یان ڕۆلى باشیان نه‌بینیوه‌ دۆن توانیویه‌تى قه‌ره‌بووى ئه‌وانیش بكاته‌وه‌

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز