كاتى ڕاگه‌یاندنى تیروپشكى یارییه‌كانى قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا بزانه‌

یارییه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ خوله‌كه‌ له‌هه‌فته‌ى داهاتوو درێژه‌ى ده‌بێت و چاره‌نووسى چوار یانه‌ى سه‌ركه‌وتوو به‌دیار ده‌كه‌وێت

دوای به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى شازده‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، شه‌وى ڕابردوو دوویارى ئه‌نجامدرا ،  به‌به‌ڕێوه‌چوونى یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى  پاریس سانجێرمان – ریال مه‌درید ، لێڤه‌رپول – پۆرتۆ 

هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید ولێڤه‌رپول سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى هه‌شتى داهاتووى خوله‌كه‌ ، كاتێك به‌ئه‌نجامى یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ یارییه‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كۆتا هێنا به‌گه‌یشتن به‌په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ داهاتووى خوله‌كه‌

ئه‌مشه‌ویش كاتژمێر 10:45 به‌كاتى هه‌ولێر  ئه‌م دوو یارییه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن
مانچسته‌ر سیتى میواندارى بازل ده‌كات ، تۆتنهام ڕووبه‌رووى یۆڤانتۆس ده‌بێته‌وه‌. 
ئه‌نجامى ئه‌م دوو یارییه‌ براوه‌كان سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناغى هه‌شتى داهاتووى خوله‌كه‌ .
هاوشان ڵه‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتووه‌كانى یارى شه‌وىرابردوو  له‌گه‌ڵ براوه‌بوونى یارى ئه‌مشه‌وی خوله‌كه‌ ، یارییه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ خوله‌كه‌ له‌هه‌فته‌ى داهاتوو درێژه‌ى ده‌بێت و چاره‌نووسى چوار یانه‌ى سه‌ركه‌وتوو به‌دیار ده‌كه‌وێت 
كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى داهاتووى خوله‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌
ڕۆژى سێشه‌ممه‌ به‌روارى  13-3-2018
مانچسته‌ر یونایتد – سێڤییا
رۆما – شاختار
چوارشه‌ممه‌  14-3-2018
بشكتاش – بایرن میونشن
به‌رشه‌لۆنه‌ - چێڵسى

به‌روارى 16-3-2018 تیروپشك بۆ قۆناغى هه‌شتى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ئه‌نجامده‌درێت ، له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى یانه‌كانى به‌شداربووى ئه‌م قۆناغه‌ 
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز