له‌ رانیه‌ كتێبێك ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌نووسی بڵاوده‌كرێته‌وه‌

باس له‌ مێژووی رۆژنامه‌نووسی له‌ شاری رانیه‌ ده‌كات

كتێبێك باس له‌ ره‌وشی رۆژنامه‌نووسی له‌ ماوه‌ی 24 ساڵ له‌ سنووری شاری رانییه‌ ده‌كات ، له‌ لایه‌ن دوو مامۆستای زانكۆ به‌ ناوه‌كانی " ئاراز ره‌مه‌زان و هێرش ره‌سول " بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

ئاراز ره‌مه‌زان ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌ ئاشكرایده‌كات كتێبه‌كه‌یان باس له‌ مێژووی رۆژنامه‌نووسی لۆكاڵی له‌ باشووری كوردستان له‌ نێوان ساڵانی 1991 بۆ 2015  ، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تاكانی رۆژنامه‌نووسی له‌ شاری رانیه‌ ده‌كات .

ناوبراو وتیشی  هه‌ر ئه‌مرۆ 6 / 3 / 2018 وه‌ك ناساندنێك بۆ كتێبه‌كه‌ چه‌ند دانه‌یه‌كیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خوێنه‌ر دابه‌شكرد .