هه‌ڵه‌بجه‌: كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی

وێنه‌كانی به‌رخودانی بارزانی نه‌مر


 له‌ یادی ساڵرۆژی كۆچی دوایی بارزانی نه‌مر سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له وێنه‌كانی به‌رخودانی بارزانی نه‌مر له هۆڵی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرایه‌وه‌ .


دواتر كۆڕیكی به‌رفراوان بۆ رزگار ئه‌ژی گۆران له ژێر ناونیشانی رۆڵی بارزانی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتیماندا رێكخرا. 

كۆڕگێر له باسه‌كه‌یدا تیشكی خسته‌سه‌ر رۆڵی كاریگه‌ری بارزانی نه‌مر له شۆرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه بارزانی بۆ گه‌لی كورد و بزاڤی رزگاریخوازی كورد به‌ده‌ستی هێناوه‌.