ئاكرێ : به‌رز راگرتنی بیره‌وه‌ری 39 ساڵه‌ی كۆچی دوایی بارزانی باوك

چه‌ند چالاكی جۆراوجۆری سازكرا


 له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ ئاماده‌بوونی چین و توێژه‌كانی شاری ئاكرێ، لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوسدتان چه‌ند چالاكی جۆراوجۆری ساز كرد. 

له‌ به‌شێكی چالاكییه‌كاندا و له‌ سیمینارێكدا سه‌باح به‌توڵڵا باسی قۆناغی مێژویی و خه‌باتی بارزانی نه‌مری كرد بۆ گه‌ییشتنی گه‌لی كوردستان به‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆی. 

هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ رێز له‌ چه‌ند كه‌سایه‌تی گیرا و چین و توێژه‌كانی ئاكرێش سۆز و په‌یمانی خۆیان بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و رێبازه‌ پیرۆزه‌ دووپات كرده‌وه‌.