لەمانگی شوباتدا عێراق 95 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردوە

داهاتەكەی زیاترلەپێنج ملیاربووە

ئەمرۆ پێنج شەممە وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی لەمانگی شوباتی ڕابردوودا بڵاوكردەوە بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوت لەو مانگەدا 95 ملیۆن بەرمیل هەناردەی بازارە جیهانیەكان كراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردوەتەوە هاتووە لە 28 ڕۆژی مانگی شوباتدا 95 ملیۆن و 940 هەزارو 404 بەرمیل نەوتی هەناردە كردوە و داهاتەكەشی پێنج ملیار و 769 ملیۆن و 532 هەزار دۆلاربووە .

ئەوەش هاتووە تێكرای ڕۆژانەی نەوت لەكێڵگە نەوتیەكانەوە جگەلە كێڵگەكانی كەركوك زیاترلە 3ملیۆن و 426هەزاربەرمیل بووە و نرخی بەرمیلێك نەوتیش بە 61 دۆلارو 137سەنت فرۆشراوە.

پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 به‌هۆی رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عی و سوپای عیراق كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرایه‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌رجه‌م كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی پارێزگاكه‌ كه‌وته‌وه‌ ده‌ست حكومه‌تی عێراق و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئێران و بریتانیا چه‌ند رێككه‌وتنێكی نه‌وتییان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا واژۆكرد.