كتێبی "مرۆڤم یا گوێدرێژ" بڵاوكرایه‌وه‌

كتێبێكی ئیسكلۆپیدیای خۆناسینه‌وه‌یه‌

 
له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ئاویه‌ره‌وه‌ تازه‌ترین به‌رهه‌می وه‌رگێردراوی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان " یاسین نادر " له‌ ژێر ناوی " مرۆڤم یان گوێدرێژ ،ئینسكلۆپیدیای خۆناسین " به‌ تیراژی هه‌زار دانه‌ و قه‌باره‌ی 450 لاپه‌ره‌ بڵاوكرایه‌وه‌ .

وه‌رگێری ئه‌م كتێبه‌ " یاسین نادر " ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆك و گرنگی به‌رهه‌مه‌كه‌ ئاشكرایده‌كات ئه‌م كتێبه‌ كتێبێكی ئیسكلۆپیدیای خۆناسینه‌وه‌یه‌ له‌ بواری ده‌روونی ، خۆپێگه‌یاندنی مرۆڤ و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ژیانی مرۆڤ  كه‌ تێیدا رووبه‌رووی زۆر شتی خۆش و ناخۆشی رووداوه‌كان ده‌بێته‌وه‌ .

جێی باسه‌ كتێبه‌كه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كورته‌ چیرۆكی به‌ سوود و گوته‌ی زانا و شاعیرانی جیهانی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ناوه‌رۆكی  كتێبه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه‌ .