ئه‌مرۆهونه‌رمه‌ند (ڕه‌حمان فه‌یز) پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌ هه‌ولێر كرده‌وه‌

بوونی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ له‌ نه‌بوونی و بوونیان  هه‌یه‌ هه‌ست پێ ده‌كرێ

ئه‌مرۆ له‌ ژێر ناونیشانی " ژیانێكی چۆڵكراو"، سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ِرۆی له‌ گه‌له‌ری میدیا پێشانگه‌ی تایبه‌تی فۆتۆگرافی، هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ڕه‌حمان فه‌یز) كراییه‌وه‌.

ئه‌م پێشانگه‌كه‌ له‌ 10 تابلۆی (ڕه‌ش و سپی) به‌ شێوازی (فۆتۆ ئارت) پێكهاتووه‌، به‌ قه‌باره‌ی (100 به‌ 70) سم، له‌گه‌ڵ تابلۆیه‌ك به‌ قه‌باره‌ی (5 به‌ 3) مه‌تر، كه‌ پێشتر ئه‌م پێشانگه‌یه‌ له‌ (تاران)ی وڵاتی ئێران كراوه‌ته‌وه‌ و بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ باشووری كوردستان بكرێته‌وه‌.

ناوه‌ڕۆكی تابلۆكان باس له‌ ژیانێكی چۆڵكراو ده‌كا، كه‌ گوایا چۆڵ كراوه‌، به‌ڵام چۆڵ نییه‌؛ بوونی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ له‌ نه‌بوونی و بوونیان  هه‌یه‌ هه‌ست پێ ده‌كرێ.

شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند (ڕه‌حمان فه‌یز) له‌ دایك بووی ساڵی (1989)ی، (قروه‌)ی سه‌ر به‌ پارێزگای (سنه‌) یه‌، بروانامه‌ی به‌ كالۆریۆسی هه‌یه‌ له‌ سینه‌ما له‌ شاری تاران، خاوه‌نی چه‌ندان كاری هونه‌رییه‌ له‌ بواری سینه‌ما و فۆتۆگرافی.  

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی