ڤیدیۆی كاتی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كی سه‌ر عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ كه‌ركوك بڵاوكرایه‌وه‌

تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك زانیاری دروستیان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه‌كه‌ و زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی خۆكوژ كاتژمێر 6:30 خوله‌كی سه‌ر له‌ به‌یانی هێرشی كرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ ساحه‌ ته‌یرانی نزیك باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوكـ، گرته‌ی كرده‌وه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك زانیاری دروستیان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه‌كه‌ و زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌زگای ئه‌منییه‌كانی عێراق هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ داعش به‌ نیازه‌ له‌ رێگای چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی جارێكی دیكه‌ كۆنترۆڵی شاری كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری بكاته‌وه‌.

به‌رپرسێكی یه‌كێتیش له‌م رۆژانه‌ی دوایی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا داعش سه‌دا 40ی خواروو رۆژئاوای كه‌ركوكی كۆنتڕۆڵكردووه‌.


ئاماده‌كردنی: رزگار