فڕۆكه‌یه‌كی چینی مه‌ودای نێوان نیویۆرك و په‌كین به‌ دوو كاتژمێر ده‌بڕێت

خێرایی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ 5 تا 7 ئه‌وه‌نده‌ له‌ خێرایی ده‌نگیش زیاتره‌

زانایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای ئاسمانی له‌ چین فڕۆكه‌یه‌كی بۆمبڕێژیان دیزاین كردووه‌ كه‌ به‌خێرایی سه‌رووی ده‌نگ ده‌فڕێت و ده‌توانێت مه‌ودای 14 كاتژمێریی نێوان په‌كین و نیویۆرك به‌ دوو كاتژمێر ببڕێت.

ئه‌م فڕۆكه‌ بۆمبڕێژه‌ له‌ توانایدایه‌ كه‌ به‌خێرایی سه‌رووی ده‌نگ واته‌ به‌ 6 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا بفڕێت و  توانای هه‌ی كه‌ره‌سته‌ی جۆرواجۆریش هه‌ڵگرێت.

دیزاینه‌رانی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ دوو جۆره‌ باڵیان بۆ فڕۆكه‌كه‌ دیزاین كردووه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری هه‌وا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی فڕۆكه‌كه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر بۆ خێرایی زیاتر و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌رمای مه‌كینه‌كانی فڕۆكه‌كه‌.

به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی دیزاینه‌كان و لێكدانه‌وه‌كانی شاره‌زایانی بواری فڕۆكه‌وانیی، خێرایی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ له‌ڕاستیدا 5 تا 7 ئه‌وه‌نده‌ له‌ خێرایی ده‌نگیش زیاتره‌ و هه‌ر بۆیه‌ش به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی كۆمپیوته‌ریی ئه‌گه‌ر به‌ كرداریی بكه‌وێته‌ كار، ئه‌وا ده‌توانێ مه‌ودای نێوان په‌كین و نیویۆرك له‌ 2 كاتژمێردا ببڕێت كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌م مه‌ودایه‌ به‌ فڕۆكه‌ 14 كاتژمێره‌.

سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی