هێرۆ ئیبراهیم بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ : من بۆ دواجار وه‌ك خوشكێك داوات لێ ده‌كه‌م

نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ ده‌كات

هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات و پێی ده‌ڵێ: هیوادارم كه‌ به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی خۆت به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ناوت وه‌ك هه‌ڵوه‌رێنه‌ری چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام و یه‌كێتی نه‌چێته‌ لاپه‌ڕه‌كای مێژووه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌ی هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌ بۆ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی:

برای به‌ڕێزم كاك كۆسره‌ت

سڵاو...

ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ بڕیاردان له‌ چه‌سپاندنی رۆژی كۆنگره‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی خۆم و هه‌موو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی.

من بۆ دواجار وه‌ك خوشكێك داوات لێ ده‌كه‌م كه‌ به‌زووترین كات ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ سازبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌م دڵه‌ڕاوكێ و چاوه‌ڕوانییه‌ نه‌جاتی بێت كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ته‌نیا داواكاری من نییه‌، به‌ڵكو هی هه‌موو ئۆرگان و مه‌كته‌ب و كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتییه‌.

هیوادارم كه‌ به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی خۆت به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ناوت وه‌ك هه‌ڵوه‌رێنه‌ری چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام و یه‌كێتی نه‌چێته‌ لاپه‌ڕه‌كانی مێژووه‌وه‌.

پێویسته‌ تاوه‌كو یه‌ك شه‌ممه‌ ( 25/2/2018 ) كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام بدرێت و رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ به‌ فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌گه‌ر نا رووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتی مێژوویی ده‌بنه‌وه‌.

چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی برایانه‌ و یه‌كێتییانه‌تم.

له‌گه‌ڵ رێزدا

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

22/2/2018

سه‌رچاوه‌: كوردسات نیوز