كلیپی دونیا ده‌ورانه‌ به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ی "مه‌هاباد"ه‌

ماوه‌ی سێ ساڵه‌ گه‌راوه‌ته‌وه‌ كوردستان


خانمه‌ گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری كوردستان  ( مه‌هاباد ئیبراهیم )  به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2018 گۆرانییه‌َكه‌ له‌ ژێر ناوی  دونیا ده‌ورانه‌ .

مه‌هاباد خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ داناوه‌ و تێكسته‌كه‌شی له‌ لایه‌ن (خه‌له‌ف زێباری ) نووسراوه‌ ، فه‌یسه‌ل ئه‌تروشی كاری ده‌رهێنانی بۆ " دونیا ده‌ورانه‌ " ئه‌نجامداوه‌  ، ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ دهۆك  كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه‌ و له‌ ئه‌مریكاش تۆماركراوه‌ .

ئه‌م خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ چه‌ند سالێك له‌ ئه‌مریكا ژیاوه‌ ، ماوه‌ی سێ ساڵه‌ گه‌راوه‌ته‌وه‌ كوردستان و له‌ ئێستادا له‌ شاری دهۆك ده‌ژی ، مه‌هاباد له‌ ساڵانی هه‌شتاكان ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ ، جگه‌ له‌و كلیپه‌ هه‌نوكه‌ خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی نوێیه‌ كه‌ باس له‌ عه‌شق ده‌كات و له‌م نزیكانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

جێی باسه‌ مه‌هاباد ئیبراهیم بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی  سوید و ئه‌ڵمانیا و نه‌رویج  زنجیره‌یه‌ك له‌ ئاهه‌نگ و كۆنسێرت ئه‌نجام ده‌دات .