شلێر سنه‌یی له‌ نه‌ورۆزدا (چیشكه‌ری) كلیپ ده‌كات

له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا كلیپی بۆ ده‌كات


گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ( شلێر سنه‌یی )  به‌ نیازه‌ تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی به‌ ناوی  ( چیشكه‌ری ) كلیپ بكات و بڵاویبكاته‌وه‌ .

شلێر ئاشكرایده‌كات گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی  به‌ شێوه‌ی هه‌ڵپه‌ركێیه‌ و له‌ ستۆدیۆی هونه‌رمه‌ند ( هه‌ڵكه‌وت زاهیر ) تۆمار كراوه‌ ، له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا كلیپی بۆ ده‌كات و بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ هاتۆته‌ باشوور و خه‌ریكی اماده‌كردنی ئاهه‌نگ و دروستكردنی گۆرانییه‌ و بریاری داوه‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ لێره‌ بكات .

شلێر سنه‌یی خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانییه‌ و ده‌نگی له‌ خانمه‌ گۆرانیبێژ ( شه‌هێن تاله‌بانی ) نزیكه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ به‌ شه‌هێن تاله‌بانی بچووك ناوی ده‌به‌ن .