ماورۆ ئیكاردی یانه‌كه‌ی جێ ناهێلێت

یكاردی خۆی خاوه‌ن دوایین بریارو هه‌ڵوێسته‌


دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌نگۆی چوونی یاریزانی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان ماورۆ ئیكاردی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌میركاتۆی هاوینه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی شاهانه‌وه‌ ده‌كات.

 له‌مباره‌یه‌وه‌ لۆچیانۆ سبالیتی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی ئه‌نته‌ر له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ماورۆ ئیكاردی له‌میركاتۆی هاوینه‌دا یانه‌كه‌ی جێ ناهێلێت.

 هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ وتیشی یانه‌ی ئه‌نته‌ر بۆ ئیكاردی زۆر باشتره‌ له‌یانه‌كانی ریال مه‌درید و مانچسته‌ر یونایتد، چونكه‌ درێسی ئه‌نته‌ر هێل به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ده‌گونجیێت له‌بری ئه‌و درێسانه‌ی ته‌نیا یه‌ك ره‌نگیان هه‌یه‌.

 له‌كۆتا قسه‌كانیشی سبالیتی نه‌یشارده‌وه‌ كه‌سایه‌تی ئیكاردی خۆی خاوه‌ن دوایین بریارو هه‌ڵوێسته‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ تیپه‌كه‌ی جێناهێلیت ئه‌گه‌ر شوێن په‌نجه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به‌جێ نه‌ھێلێت.