هه‌ولێر.. به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری چوار شوێن داخران

سێ شوێنی گۆشت فرۆشتن، ماركێتێك و دوو چێشتخانه‌ داخران

له‌ ئه‌نجامی پشكنین و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌كانی پشكنین و چاودێریی بازاڕ سه‌ر به‌ قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر‌ چوار شوێنیان به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ت و پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری داخست‌.

لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریی بازاڕ، به‌ سه‌رپه‌رشتی (نه‌به‌ز عبدالحمید) قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر و سه‌رۆكی لێژنه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ 13 شوین له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی 32ی پارك و فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان، به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ت و پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌ری، سێ شوێنی گۆشت فرۆشتن، ماركێتێك و دوو چێشتخانه‌ داخران.

له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانیشه‌وه‌ خاوه‌نی شوێنه‌كانی دیكه‌ش ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ سبه‌ی سه‌ردانی قایمقامیه‌ت بكه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی كه‌م و كوڕیه‌كان بۆ شوێنه‌كانیان.