به‌رپرسێكی یه‌كێتی: به‌رپرسیاریه‌تی دۆخی‌ مه‌ترسیداری‌ كه‌ركوك هه‌ڵناگرین

ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ئاراسته‌یه‌كی خراپدا بڕوات

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ڵبه‌ندی 2ـی كه‌ركوكی (ی ن ك)، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یه‌كێتی هه‌ره‌شه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوێنێ مه‌ڵبه‌ندی 2ـی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی یاداشتێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و مه‌ترسیه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كات.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یاداشتێكی 14 خاڵی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناهه‌مواری كه‌ركوك  پێشكه‌شی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن و پێیان راده‌گه‌یه‌نن: به‌رپرسیارێتی دۆخی‌ مه‌ترسیداری‌ كه‌ركوك هه‌ڵناگرین و ئه‌گه‌ری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاسانترین ڕێگه‌یه‌و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ئاراسته‌یه‌كی خراپدا بڕوات.

سه‌رچاوه‌: ئێس ئێن ئێن