ئاسایشی سلێمانی: تیمه‌كانمان چه‌ند گوللـه‌ هاوه‌نێكی كۆنیان پوچه‌ڵكرده‌وه‌

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21-2-2018 راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، پاش ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان چه‌ند گوللـه‌ هاوه‌نێكی كۆنیان له‌ گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی دۆزییه‌وه‌ ، تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌ نه‌ته‌قیوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌ڵسان به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی گوللـه‌ هاوه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانی بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست نه‌بێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار