نزیکەی حەوت هەزار كەس خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق كاندید كردووه‌

بڕیارە رۆژی 12ی ئایاری 2018، هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت

 

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، نزیکەی حەوت هەزار كەس خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق كاندید كردووە.

رۆژی سێشەممە 20/2/2018، رزگار حەمە محیەدین، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕاگەیاند، 88 قەوارە و هاوپەیمانیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تۆمار کردووە.

هەروەها گوتیشی: ، 6904 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە، لەکاتێکدا پەرلەمان 328 کورسی هەیە و تەنیا 328 کەسیش لەو کاندیدانە، مافی چوونە پەرلەمانیان هەیە.

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کرد، کە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پێویستە هاووڵاتییان کارتی دەنگدانی پێشوو یان کارتی باۆمەتریی هەڵبژاردنیان هەبێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ژمارەی لیست و هاوپەیمانێتییەکانی راگەیاند.

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 12-5-2018 بەڕێوەبچێت، 25 هاوپەیمانی و 63 قەوارە خۆیان تۆمارکردووە، 6 هەزار و 904 کەسیش خۆیان بۆ 329 کورسی کاندیدکردووە.

ناو و ژمارەی بەشێک لە لیست و هاوپەیمانێتییەکان:

- پارتی دیموکراتی کوردستان: ژمارە 184.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: ژمارە 162.
- بزووتنەوەی گۆڕان: ژمارە 142.
- نەوەی نوێ : ژمارە 120.
- لیستی نیشتمان (هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری): ژمارە 183.
- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: ژمارە 104.
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: ژمارە 175.
- هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا : ژمارە 152.
- هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک: ژمارە -128 .
- هاوپەیمانیی نەسر: ژمارە 158.
- رەوتی حیکمەی نیشتمانی: ژمارە: 118.
- هاوپەیمانی نیشتمانی ژمارە: 185
- بزووتنەوەی بابلیوون: ژمارە 166.
- کۆمەڵەی سریانەکان: ژمارە 131.
- بەرەی تورکمانی کەرکووک: ژمارە 123.
- پارتی فیدراڵی نیشتمانی: ژمارە 107.
- بەرەی فەیلی: ژمارە 108.
- پارتی فیدراڵی نیشتمانی: ژمارە 107.
- عابروون: ژمارە 180.
- هاوپەیمانیی فەیلی عێراقی: ژمارە 182.