بنیامین ناتانیاهۆ: ئێران با ئیسرائیل به‌ پێداگرییه‌كانی تاقی نه‌كاته‌وه‌

ره‌خنه‌ی له‌ ئێران گرت

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، ئێران با ئیسرائیل به‌ پێداگرییه‌كانی تاقی نه‌كاته‌وه‌ و پارچه‌یه‌كیش له‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ی ئێرانی نیشانی ئاماده‌بووانی كۆنفڕانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ میونخ دا كه‌ ئیسرائیل خستبوویه‌ خواره‌وه‌.

بنیامین ناتانیاهۆ ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ، له‌ میانی 54 ـه‌مین كۆنفڕانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ میونخ، ره‌خنه‌ی له‌ ئێران گرت.

ناتانیاهۆ كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی میونخ ده‌كات، پارچه‌یه‌ك له‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ی ئێرانی نیشاندا كه‌ ئیسرائیل خستبوویه‌ خواره‌وه‌ و گوتی: ئێران با ئیسرائیل به‌ پێداگرییه‌كانی تاقی نه‌كاته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار