پۆلیسی هه‌ولێر به‌ هێلی کۆپتەر سێ پێشمه‌رگه‌ ڕزگار ده‌كات

به‌هۆی هەرسهێنانی پرد

ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتوته‌وه‌، پردی بەستی شەڵغە لە نزیک ناحییەی سێگرکان سه‌ر به‌قه‌زای كۆیه‌ داڕما، هه‌ر له‌ هه‌مان شوێن، سێ پێشمه‌رگه‌ گیریانخواردبوو، پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ به‌  هێلی کۆپتەر ڕزگاریان ده‌كات.

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتوته‌وه‌ ، بووه‌ هۆی هەرەس هێنانی پردی بەستی شەڵغە لە نزیک ناحییەی سێگرکان سه‌ر به‌قه‌زای كۆیه‌.

به‌هۆی ئه‌و بارانبارینه‌ زۆره‌ پردی بەستی شەڵغە رووخا و هه‌ره‌سی هێنا ، سێ پێشمەرگە گیریان خوارد بوو توانرا لە ڕێگای پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ به‌  هێلی کۆپتەر ڕزگار بکرێن.

جگه‌ له‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌م سنووره‌ی گرتۆته‌وه‌  زیانی زۆر به‌ر پرد و  ناوچه‌ كشتوكاڵیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ گه‌یاندووه‌.