ئێریكا ده‌بێت به‌ بێژه‌ر

وه‌ك ئافره‌تێكی 23 سالان دێته‌ به‌ر چاو .

 
زانای ژاپۆنی ( هیرۆشی ئیشیگۆرۆ )  رۆبۆتێكی له‌سه‌ر شێوه‌ی ئافره‌ت دروستكردووه‌ به‌ ناوی " ئێریكا " كه‌ سیسته‌مێكی قسه‌كردنی زۆر پێشكه‌وتووی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌یه‌ . 

هیرۆشی ئاشكرایده‌كات بەگوێرەی پێشبینییەكان تا مانگی نیسانی ئەمساڵ دەست دەكات بە كاری بێژەری هەواڵ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنێكی وڵاتی ژاپۆن ، وتیشی پێشبینی دەكەم لە داهاتوودا بتوانین بیكەینە خاوەنی بیركردنەوەی سەربەخۆ.

تاكو ئێستا وردەكارییەكی كەم لە تواناو ئەركەكانی ئێریكا خراوەتەڕوو، بەڵام دكتۆر هیرۆشی ئیشیگۆرۆ دەڵێت، ئەم رۆبۆتە لە رێگەی هۆشی دەستكردەوە ئەو هەواڵانە دەخوێنێتەوە كە لەلایەن مرۆڤەوە بۆی دەنووسرێت.وتیشی به‌ نیازن ئێریكا بكه‌ن به‌ جێگره‌وه‌ی یه‌كیك له‌ بیژه‌رانی هه‌واڵ.

جێی باسه‌ ئه‌م رۆبۆته‌ له‌ مرۆڤێگی زیندووی گیاندار ده‌چێت و ته‌مه‌نی وه‌ك ئافره‌تێكی 23 سالان دێته‌ به‌ر چاو .