ئایفۆن 7 كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرا

بۆ یه‌كه‌مجار كێشه‌كه‌ له‌ ساڵی (2016) دەركەوتووە


دوای یه‌ك ساڵ له‌ بوونی كێشه‌ له‌ ئایفۆن 7 دواجار كۆمپانیای ئه‌پل دانی به‌م كێشه‌یه‌ ناو ،بریاریدا به‌ بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م مۆبایلانه‌  بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانی چاك بكاته‌وه‌ .

پێگەی (The verge) ئاماژەی بەوە كردوە، یەكەمجار كێشەكە لە ئەیلولی ساڵی (2016) دەركەوتووە، دوای دەرچوونی ئایفۆن حەوت، ئەمە لەكاتێكدا هەندێك لە بەكارهێنەران كێشەیان هەبوو لەوەی مۆبایلەكانیان شەبەكەی نامێنێت دوای ئەوەی لە دۆخی فڕۆكەوە دەیگۆڕن بۆ دۆخی ئاسایی.

له‌ كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م كێشه‌یه‌ ئه‌پل به‌كارهێنه‌رانی ئاگاداركرده‌وه‌ به‌وه‌ی مۆبایلەكان ریستارت بكەنەوە، دواتر سیمكارتەكە دەربێنن دواتر سیمكارتەكە بخەنە ناویەوە چارەسەر دەبێ، بەڵام بە ووتەی بەكارهێنەران بێ هیچ سوودێك نەبوو ئەم رێگەیە.

له‌ نوێترین لێدوانیدا كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاشكرایكرد دەبێت ئەو مۆبایلانەی كێشەیان هەیە بگەرێندرێتەوە بۆ كۆمپانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێن ئاماژەی بەوە كرد تەنها ژمارەی كەم لە بەكارهێنەرانی ئایفۆن حەوت تووشی ئەم كێشەیە بوون.