زه‌ردی له‌ ئه‌ورووپا ئاهه‌نگ سازده‌كات

ره‌نج سه‌نگاوی تێكستي نووسیوه‌


گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " نه‌وید زه‌ردی " له‌ رۆژی خۆشه‌ویستی جیهانی ناسراو به‌ ڤاڵانتاین نوێترین به‌رهه‌می گۆرانی خۆی  به‌ ناوی " تۆ " بڵاوكرده‌وه‌ .

زه‌ردی خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ داناوه‌ وتێكستی گۆرانییه‌كه‌  له‌ لایه‌ن ( ره‌نج سه‌نگاوی ) نووسراوه‌ ، كاری ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌ له‌ ئه‌ورووپا ئه‌نجامدراوه‌ .

هه‌ر به‌ بۆنه‌ی ڤاڵانتایینه‌وه‌  ئه‌مرۆ 4 شه‌ممه‌ 14/2/2018  ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌  چه‌ند ئاهه‌نگیكی جه‌ماوه‌ری له‌ ئه‌ورووپا سازده‌كات و گۆرانییه‌ تازه‌كه‌شی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان ده‌كات .

نه‌وید زه‌ردی خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ له‌ ئه‌ورووپا نیشته‌جێیه‌ .