به‌ بۆنه‌ی ڤالانتاین كلیپی " باوه‌شت " بڵاوده‌كاته‌وه‌

خۆی كاری موزیكی بۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌

 
به‌ بۆنه‌ی رۆژی خۆشه‌ویستی "  ڤاڵانتاین  " هونه‌رمه‌ند  ( ئاریاس جه‌وان )  به‌رهه‌مێكی نوێ به‌ ناوی " باوه‌شت " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایده‌كات به‌ بۆنه‌ی ڤالانتاین به‌رهه‌مێكی تازه‌ی  له‌ ژێر ناوی " باوه‌شت " بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ند ئاریاس خۆی كاری موزیكی بۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و ( كامیار په‌زه‌ند) یش تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و دابه‌شكردنی موزیكه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن (سۆهراب  رووزگارد ) كراوه‌ .

ئاریاس جه‌وان خه‌لكی رۆژهه‌لاتی كوردستانه‌ ، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی ئاماده‌كردووه‌ و بلاویكرووه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌لبوومی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی .