ژیانی كچه‌ ئێزیدییه‌ك ده‌كرێته‌ فلیم

ده‌گه‌یه‌نرێته‌ دادگایی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی

ژیانی كچه‌ ئێزیدییه‌كی رزگاربووی ده‌ستی داعش ، ده‌گه‌یه‌نرێته‌ دادگایی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.

ده‌لال شرین ئه‌و كچه‌ ڕزگاربووه‌ی ده‌ستی داعش كه‌ ئێسته‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا  ده‌ژی به‌ ''وشه‌''ی ڕاگه‌یاند، ژیانی من لای داعش ده‌كرێت به‌ فیلمێكی دیكیۆمێنتاری كه‌ كه‌ناڵێكی به‌ریتانی كاری به‌رهه‌م هێنانی بۆ كردووه‌ و بڕیاره‌ به‌رهه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی دادگایی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.

 ئه‌م فیلمه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ دادگایی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پێشانده‌درێت و دواتر له‌ سینه‌ماكانی دنیا و بڕیاره‌ له‌ فێستیڤاڵی هه‌ولێریش بخرێته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته‌ به‌ڵگه‌یه‌كی مێژووی  وكه‌یسی ئێزیدییه‌كانی پێ‌ بناسرێته‌وه‌  شرین وای گوت.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی