فیلمی تۆرن ئاماده‌یه‌ بۆ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان

خه‌ولا موجاهید له‌ نێو فیلمه‌كه‌دا گۆرانییه‌ك ده‌چرێت


دوای 4 ساڵ كاركردن له‌ سه‌ر فیلمێك به‌ ناوی " تۆرن " سینه‌ماكاری كورد " نه‌وزاد شێخانی " ئاشكرایده‌كات له‌ ئێستادا ئه‌م فیلمه‌ كاره‌كانی كۆتایی پێهاتووه‌ .

سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری ئه‌م فیلمه‌ " ئه‌مین خه‌ڵات " رایگه‌یاند  4 ساڵه‌ سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنای ئه‌م فیلمه‌ین ، فیلمی تۆرن له‌ ئێستادا هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ ، بۆ به‌شداریكردنی له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كاندا فیلمی تۆرن له‌ مانگی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌رێده‌كه‌وێت .

ناوبراو وتیشی ئه‌م فیلمه‌ به‌رهه‌می ساڵی ( 2018) ه‌ یه‌ باس له‌ ئێش و ئازار و ده‌رده‌سه‌ری ئێزیدییه‌كان ده‌كات ، وه‌كو داستانێك ئازاره‌كانی  ئێزیدیان له‌ ماوه‌ی سالانی رابردوو وێنه‌كانیان تۆماركراوه‌ ، هه‌روه‌ها باس قركردنی میله‌تی ئێزیدی ده‌كات كه‌ به‌ ده‌یان جار و به‌ درێژایی مێژوو رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه‌ .

جێی باسه‌  خانمی هونه‌رمه‌ند ( خه‌ولا موجاهید )  له‌ نێو فیلمه‌كه‌دا گۆرانییه‌ك ده‌چرێت .