به‌یانی 68 مین فیستیڤاڵى به‌رلینالێ ده‌ست پێده‌کات

بۆ ماوه‌ی10رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

رۆژی پێنج شه‌مه‌ 68 مین ڤیسته‌ڤالی جیهانی به‌رلینالێ فلمه‌کان ده‌ست پێ ده‌کات و بو ئه‌م خوله‌ش385 فلم له‌ زوربه‌ی وه‌لاتانی جیهان وه‌رگیراون و له‌ سه‌ر چه‌ند به‌ش دابه‌ش کراون بو نمایش کردن له‌م ڤیسته‌ڤاله‌ جیهانیه‌ دا ژماره‌یه‌کی زور له‌ ئه‌کته‌رو ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌کانی جیهان و ستێره‌کانی هولیوود به‌شدار ده‌بن و ژماره‌یه‌کی زور له‌ کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانی فلمه كان ئاماده‌ ده‌بن

ڤیسته‌ڤالی به‌رلینالێ بۆ ماوه‌ی10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و روژانی ڤیسته‌ڤاڵ ژماره‌یه‌کی زۆری گه‌شتیاران رو له‌ به‌رلین ده‌که‌ن ئه‌م ڤیسته‌ڤاله‌ مه‌زتنترین ڤیسته‌ڤاڵه‌ له‌ روی ئاماده‌بونی جه‌ماوه‌رو دوه‌م ڤیسته‌ڤاله‌ پاش ڤیسته‌ڤاڵی کان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان رۆژانه‌ فلمه‌کان له‌ سینه‌ماکانی به‌رلین نمایش ده‌کرێن و زوربه‌یان له‌ سینه‌ماکانی شوێنی گێرانی ڤیسته‌ڤال له‌ نزیک سونی سه‌نته‌ر پۆتسدامه‌ر پلاتز نمایش ده‌کرێن له‌ دواییدا چه‌ندین خه‌لاتی جۆراو جۆر پێشکێش به‌ ده‌رهێنه‌ران و ئه‌کته‌ران ده‌کرێن و فلمی براوه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی خه‌لاتی وورچی زێرین سمبولی ڤیسته‌ڤاڵی به‌رلینالێ یه‌ چاوه‌رێ ده‌کرێت زیاتر له‌ سێ سه‌دو پێنج هزار که‌س فلمه‌کانی ڤیسته‌ڤال سه‌یر بکه ن بو کێبركێى خه ڵاتی وورچی زیئرین 24 فلم هه ڵده بژریێرن و باشترین فلم ده بێته‌ خاوه نی خه ڵاتی وورچی زێرین.

خالید عه‌لی

KTV

 

KTV

 

KTV