ڕه‌شید ڕواندزی به‌ شیعری عاشقانه‌ پێشوازی له‌ ڤاڵانتاین ده‌كات

هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ جۆرێك عه‌شق ده‌بێت

له‌ دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆڕی شیعری شاعیری ناسك (ڕه‌شید ڕواندزی)، ئه‌مرۆ كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌ به‌یانی له‌ كۆلێژی ئاداب/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ دوو زمانی جیاواز شیعر بۆ عاشقان خوێنێته‌وه‌.

 ڕه‌شید ڕواندزی ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ڕۆژی خۆشه‌ویستی كه‌ به‌ (ڤاڵانتاین) ناوده‌برێت، ئه‌مساڵ به‌ چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی پڕ له‌ عه‌شق و خۆشه‌ویستی له‌ كۆلێژی ئاداب له‌ خزمه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بم، كه‌ تێنووی عه‌شق و خۆشه‌ویستی و ئازادین.

هۆنینه‌وه‌ی شیعریش لای من، ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته‌یه‌ كه‌ هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ جۆرێك عه‌شق ده‌بێت، جارێك بۆ نیشتمان، جارێكی تر بۆ ئه‌و ئه‌وینه‌ی كه‌ ساڵانێكه‌ بۆی ده‌ژی، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و چه‌ند كورته‌ شیعره‌م به‌ زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی ئاماده‌ كردووه‌، ئومێده‌وارم به‌ دڵی عاشقانی شیعر بێت كه‌ له‌و كۆڕه‌ شیعرییه‌دا میوان ده‌بن

سه‌رچاوه‌/هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی